یەكێتی مێژوو و ئامارەكانی جیهانی IFFHS: دیاری بە ریال مەدرید و هیلالی سعودی دەبەخشێت
نوشته شده توسط : Honar Pirani

یەكێتی مێژوو و ئامارەكانی جیهانی IFFHS: دیاری بە ریال مەدرید و هیلالی سعودی دەبەخشێت

یەكێتی مێژوو و ئامارەكانی جیهانی IFFHS رایگەیاند لە 11ی ئەم مانگەدا لە پایتەختی بەریتانیا لەندەن بە بۆنەی سەد سالەی دامەزراندنی یانەی هارلینگهام ئاهەنگێك ئەنجام دەدات.
لە ئاهەنگەكەدا دیاری بەسەر چەند ئەستێرەیەكی تۆپی پێ دابەش دەكرێت لە پێش هەموویانەوە جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی راهێنەری یانەی ئەنتەرمیلان و زینەدین زیدان ی فەرەنسی و زۆرێك لە ئەستێرەكانی تری تۆپی پێ لەوانیش (ئەحمەد حوسام میدۆی میسری و دیدیە درۆگبا ئێڤواری و مایكل ئیسیانی غانی و نیكۆلا ئەنیلكای فەرەنسی و لاسانا دسارای فەرەنسی و ئەندریە ئارشاڤینی رووسی و سالامۆن كالۆی ئێڤواری و ئەندری شێڤشێنكۆی ئۆكرانی و لوسیۆی بەرازیلی و ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و تێری هێنری فەرەنسی و جۆن تێری ئینگلیزی و كلۆد ماكەلێلی فەرەنسی و دیكۆی پورتوگالی و پاولۆ فێرێرا و روی كۆستای پورتوگالی و مالودای فەرەنسی و فرانك ریبەری فەرەنسی) وە هەروەها یەكێتی ناوبراو بریاری داوە دیاری پێشكەش بە هەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و هیلالی سعودی بكات. ئەوەی شایەنی باشە یەكێتی ناوبراو ئەو یاریزانانەی هەلبژاردووە بەگوێرەی ئاستی یاریزانان لە سالی 2000ەوە.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 1395
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست